٣٠ نیسان ٢٠١٧ - ١٤:٣٩
داواکاری زانایانی شێعە لە ڕژێمی ئالی خەلیفە بۆ کۆتایی هێنانی دادگایی ئایەتواللە عیسی قاسم

82 زانای دانیشتوی لەندەن لە ڕژێمی ئالی خەلیفە داوایان کرد دادگایی ئایەتواللە عیسی کۆتایی پێ بێنن.

بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: 82 زانای دانیشتوی لەندەن بە دەرکردنی بەیانیەیەک لە ڕژێمی ئالی خەلیفە داوایان کرد دادگایی ئایەتواللە عیسی کۆتایی پێ بێنن

لە سەرەتای ئەم بەیانیەیەدا هاتوە : ئایەتو الله عیسی یەکێک لە زانایانی خاوەن پلەوپایە و ئامرازێکی ئومەتی ئیسلامیە کە بە هەمان شێوە لە ڕوی زانستیەوە پلەوپایەیەکی بەرزی هەیە، ئەم زانا بەناوبانگە ژیانی خۆی لە پێناوی فێرکردنی زانست و ڕێنمایی خەیری خەڵک تەواو کردوە و لە ئەم ڕێبازەدا ڕیشی سپی کردوە.

زانایانی شێعەی دانیشتوی لەندەن لە بەیان نامەکەی خویان دا ئایەتو الله عیسی قاسم بە زانایەک ناو دەبەن کە بۆ ڕێگری لە خوێن ڕێژی لە بەحرەین کار دەکات.

لەبەشێکی دیکە لە ئەم بەیانیەیە دا هاتوە : ئایەتو الله عیسی قاسم بەهۆی ئەخلاق و ڕەوشتی بەرزیەوە لە لایەن مەراجعی باڵاوە و حەوزە عیلمیەکانەوە شایەنی ڕێزێکی زۆرە.

زانایانی شێعەی دانیشتوی بەریتانیا لە کۆتایی بەیان نامەکەی خۆیان دا نیگەرانی سەلامەتی ئایەتو الله عیسی قاسمن و بۆچونیان وایە کە ئازار دانی ئەو زانایە کارەساتی لێ دەکەوێتەوە دادگایی ئەو زانایە کۆتایی پێ بێنن .

دادگایی ڕژێمی ئالی خەلیفە دادگایی ئایەتو الله عیسی قاسمی خستوەتە بەرواری 17.02.1396 .

...............